header
کوردی     عربی   English   
  3/15/2010 11:33:24 AM
     
     
ده
ده‌ستپێک  
وه‌زاره‌ت بناسه‌  
  هه‌واله‌کان  
گه‌یاندن  
پڕۆژه‌کان  
گواستنه‌وه‌  
که‌شناسی  
زانیاری  
پۆسته‌  
  پوول  
گۆڤاری گه‌یاندن  
زانیاری  
له‌ میدیاکانه‌وه‌  
لینک  
  ناوخۆ  
  بیانی  
   کۆمپانیا هاوکاره‌کان  
په‌یوه‌ندی  
تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان  


مەرجەکانـى کـردنەوەى نووسینگە و کۆمپانیـاى گواستنـەوەى هاووڵاتیـان‌:

1. پێشکەش کردنی داواکاری بۆ کــــردنەوەی نووسینگە یان کۆمپانیا لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانـــی گواستنەوە دەبێت.

2. پێویستە شوێنی گونجاو هەبێت لە ناو شار رووبەرەکەی لە (50) مەتر دووجا کەمتر نەبێت هەموو جۆرە پێداویستیەکانی هاووڵاتی تیا بێت بەو مەرجەی شوێنەکەی گرفتی هاتووچۆ دروست نەکات.

3. بڕی (300،000) سێسەد هەزار دینار بدات لە کاتی مۆڵەت پێدانی.

4. بڕی (150،000) سەد و پەنجا هەزار دینار بدات بە نوێ کردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە .

5. خاوەن نووسینگە و کۆمپانیاکان دەبێت پەیڕەوی رێنمایەکانی هاتووچۆ بکات پشتگیری لە هاتووچۆ بهێنێت.

6. بە هیج شێوەیەک نووسینگە نابێت کاری گواستنەوەی کەل و پەلی قەدەغەکراو باربکات پێویستە لە سەر خاوەنی نووسینگە سەرجەم شوفێرەکان ئاگادار بکاتەوە لەم بارەیەوە.

7. پێویستە سەرجەم ئۆتۆمبیلەکانی کۆمپانیا و نووسینگە لە مۆدێل 2000 بە سەرەوە بێت تەکسی و خێوێی بێ.

8. هەر کۆمپانیایەک یان نووسینگەیەک دواکەوت لە نوێ کردنەوەی مۆڵەتی بۆ ماوەى (60) رۆژ دادەخرێت دواى ئاگادارکردنەوە.

9. پێویستە گشت کۆمپانیا و نووسینگەکان ئارمى تایبەتى خۆیان هەبێت.

10. پێویستە لیستى ئۆتۆمبیلەکانى کۆمپانیا و نووسینگەکان وێنەک لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس بێت بۆ مەبەستى هاوکارى کردنیان.

11. خاوەن نووسینگە هەر سەر پێچىیەک بکات لە سەر ئەم خاڵانەى سەرەوە مۆڵەتى یاسایى لێ وەردەگیرێتەوە.

12. لە کاتی نوێ کردنەوە مۆڵەتەکەی پێویستە کەشفی شوێنەکە بکرێتەوە بە پێ ی رێنمایی تازە .

13. پێویستە کۆمپانیا و نووسینگە گەراجی تایبەتی لە نزیک خۆی هەبێت بە دوورى (15 تا 20)م وە عقدى باوەڕ پێکراوى هەبێت لە فەرمانگەکانى حکومى.

14. گۆرانکارى لە شوێنى کۆمپانیا و نووسینگەکان پێویستە بە رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى پارێزگاکان بێت. 

     
 
     
Footer
 
© Copyright (c) 2009, MOC - KRG - Iraq . All Rights Reserved
Ministry of Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4397