سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ ده‌ستبه‌کاربوو:

له‌ هه‌نگاوێکی نوێ و پڕ بایه‌خی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ دامه‌زرا .
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌، له‌ دوای هه‌وڵ و ماندووبوونی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و به‌ ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی یه‌کیه‌تی پۆسته‌ی جیهانی دامه‌زراوه‌ و خاوه‌نی سیمبولی پۆستی خۆیه‌تی ، و سیمبوله‌که‌شی (LAABLA)یه‌ ، له‌سه‌رئاستی نیوده‌وڵه‌تی و به‌ گویره‌ی رێککه‌وتننامه‌کانی بازرگانی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌م سیمبوله‌ دانی پیاداناوه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ ڕۆژی (7/10/2007)وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سیمبوله‌دا ده‌کرێت .
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ ،باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ شاری هه‌ولێره‌ و پۆسته‌ی هه‌موو شار وشارۆچکه‌کانی به‌ شاری که‌رکوکیشه‌وه‌ ، له‌ رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرره‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی (عه‌مان) ده‌کرێت و له‌وێشه‌وه‌ راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی شوێنی مه‌به‌ست ده‌کرێت بۆ وڵاتانی تری ‌جیهان .
ئه‌م سه‌نته‌ره‌ راسته‌وخۆ ۆاڵوگۆڕی پۆست له‌گه‌ڵ (142) وڵاتی جیهان ده‌کات و به‌ که‌مترین ماوه‌ پۆسته‌ و به‌سته‌کانتان (الطرود) ‌ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست .
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ دڵنیاتان ده‌کات له‌وه‌ی پۆسته‌کانتان له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌ ماوه‌ی (5) رۆژ ده‌گاته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ ماوه‌ی (4) رۆژیش له‌ ئه‌وروپاوه‌ ده‌گاته‌ کوردستان و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا هه‌رزانترین نرخ دیاریکراوه‌ بۆ ناردنی پۆسته‌ و به‌سته‌ .
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌م سه‌نته‌ره‌دا ده‌توانی تا بڕی (25)کیلۆ به‌سته‌ ره‌وانه‌ بکه‌یت یا به‌ ده‌ستت بگات .
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ که‌رتێکی حکومیه‌ و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دامه‌زراوه‌ و له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان دایه‌ بۆ زانیاری زیاتر له‌ باره‌ی نرخه‌کانه‌وه‌ خشته‌ی نرخه‌کان لێره‌دا بخوێنه‌وه :-
خشه‌ی نرخه‌کان بۆ په‌یوه‌ندیکرتن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ ده‌توانن سوود له‌م ئه‌درێس و ژماره‌ ژه‌له‌فۆن و ئیمه‌یله‌ وه‌ربگرن .
ناونیشان:-
هه‌ولێر نزیک هوتێلی تاوه‌ری هه‌ولێر
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ ناوخۆ 2220384 بۆ ده‌ره‌وه‌ 0964662220384
ئیمه‌یل erbil-postoffice@yahoo.com

فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ و گه‌یاندن له‌ شاره‌کانی تری کوردستان:- 
سلێمانی – ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ ناوخۆ 053318006 – بۆ ده‌ره‌وه ‌ 064533180063
دهۆک - ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ ناوخۆ 062724500 – بۆ ده‌ره‌وه  ‌ 0964627245002
که‌رکوک - ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ ناوخۆ 050212472 بۆ ده‌ره‌وه     ‌ 096450212472

بۆ زانیاری زیاتر له‌ سایتی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و له‌ ژماره‌ (6 گۆڤاری (گه‌یاندن) و له‌ لاپه‌ڕه‌ 37 رێپۆرتاژێک له‌ باره‌ی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ بخوێنه‌وه‌ .[+]

 

 

 
Home
NEWS
Structure
Communication
Post
Fiber Optic
Directorates
Information
From Medias
Link
Contact
For Member only