|
|
|
| چالاکیه‌کانی پۆسته له هه‌رێمی کوردستاندا
|
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له کابینه‌ی یه‌که‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، سه‌ڕای ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی کوردستان وه‌زاره‌ت هه‌رده‌م بواری پۆسته له کوردستان بوارێکی زیندو و چالاک بێت، له‌وساوه تا ساڵی(2003) پۆسته‌ی کورستان له رێگای تورکیا ده‌نێردرایه ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش بۆ کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌بوو.
له‌دوای ساڵی(2003)وه له رێگای به‌غداوه ئاڵوگۆڕی پۆسته له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌کراو کۆمه‌ڵێک گرفت هه‌بوون له بواری کارکردن‌دا به تایبه‌تی دره‌نگ گه‌یشتنی پۆسته.
دوای هه‌وڵێکی زۆری وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی پۆسته‌ی جیهانی ، توانرا سه‌نته‌رێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته دابمه‌زرێنێت و سیمبولی پۆسته‌ی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن ئه‌م یه‌کێتیه‌وه دیاریکراوه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره له مێژووی یه‌کێتی پۆسته‌ی جیهانی سیمبولی پۆسته بۆ هه‌رێمێک دیاری بکرێت ،چونکه ته‌نها ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سیمبولی پۆسته‌یان بۆ داده‌نرێت و باره‌گای ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش له شاری(هه‌ولێر)ه ، ئێستا پۆسته‌ی کوردستان له رێگای فڕۆکه‌خانه‌وه و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێک به تایبه‌تی(ئه‌رده‌ن)راسته‌وخۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌کات و نرخی گونجاو و خێراییه‌که‌ی وایکردووه سه‌رنجی هاووڵاتیان رابکێشێت و متمانه‌ی پێده‌کرێت.
شایانی باسه سیمبولی پۆستی کوردستان بریتییه له(IQABLA)و له‌سه‌ر بنه‌مای رێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له(7/10/2007)وه ئه‌م سیمبوله‌ی پۆستی کورستان له سه‌رانسه‌ری جیهان کاری پێده‌کرێت و ناسراوه.
شایانی باسه تا ئێستا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته و پێچراو بۆ ده‌ره‌وه پولی عیراقی به‌کار ده‌هێنرێت و بۆ ناوخۆش پولی هه‌رێمی کوردستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته که له چه‌ندین به‌ش پێکاتووه به‌م جۆره‌یه:-
1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌ولێر(18)نووسینگه‌ی هه‌یه که به‌سه‌ر قه‌زاو ناحیه‌کاندا دابه‌شکراون ، سه‌ره‌ڕای نووسینگه‌یه‌ک له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
2. پۆسته‌ی دهۆک(15) نووسینگه.
3. پۆسته‌ی سلێمانی(22) نووسینگه.
سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته که سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ، چه‌ندین کۆمپانیای ئه‌هلی هه‌ن و له بواری پۆست‌دا کارده‌که‌ن و سه‌ر به که‌رتی تایبه‌تن.
|
|
|