1. پێشکەش کردنی داواکاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی پار ێزگا و ئهمه لە رێگای
بەرَێوەبەرایەتییەکانی گواستنەوە دەبێت.
2. شوێنی کۆمپانیا یاخود نووسینگە لە ناو شار بێـت ، بەڵام دهبێت گەراجەکەی لە دەرەوەی
سەنتەری شار بێت و شوێنەکە گونجاو بێت و ڕووبەرەکەی لە 500 مەتردووجا کەمتر نەبێت.
3. گەراجەکەی دەبێت پێداویستی بەرگری شارستانی تێدا بێت.
4. دەبێت خاوەن کۆمپانیا یان نووسینگە دەست نیشانی ئۆتۆمبیلەکانی بکات و لە پێنج
تەنکەر کەمتر نەبێت.
5. تەنها کاری گواستنەوەی بەرهەمی نەوتی ئەنجـــام دەدات و لە هەموو شوێنێکی
هەرێمـی کوردستـان بە پێ ی پێویســت.
6. دەبێت سەرجەم ئۆتۆمبیلەکان مهرجی سەلامەتی تێدابێت وەک ئامێری ئاگر کوژانەوە.
7. نابێت هیچ مهوادێکی قەدەغە کراو هەڵبگرێت.
8. دەبێت گەراجەکە بۆ پاراستنی ژینگە ، پاک و خاوێنی بپارێزرێت.
9. هەر کۆمپانیایەک یان نووسینگەیەک دواکەوت لە نوێ کردنەوەى مۆڵەتەکەى بە رەسمى
ئاگادار دەکرێتەوە و دواى (30) رۆژ ئاگادار له کردنەوەکە ، ئیجرائاتى یاسایى
لەگەڵ دەکرێت بە وەرگرتنى مۆڵەتەکەى.
10. له کاتی گۆرانکارى لە شوێنى کۆمپانیا و نووسینگەکان، دووبارە پشکنینى بۆ دەکرێتەوە لە
رێگاى بەرێوەبەرایەتى گواستنەوەى پارێزگاکان بێت.
11. پێویستە گەراجى کۆمپانیا و نووسینگەکان گرێبەستى باوەر پێکراویان هەبێت لە
فەرمانگەکانى حکومى.
12. خاوەن کۆمپانیایەک یاخود نووسینگە بەر پرسە بەرامبەر ئەو بڕگانەی سەرەوە
هەر سەر پێچیەک بەرامبەر هەر بڕگەیەک بکات مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.
|