|
دواى
ئه‌وه‌ى هه‌وڵ و ته‌قه‌لايه‌كى زۆرم دا بۆ رێكخستنى تۆره‌كانى مۆبايل له كوردستان
و كاركردنى تۆرى ئاسيا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك، چونكه داواكارى
خه‌لكێكى زۆرى كوردستان بوو، مه‌به‌ستيشم له‌و هه‌موو ته‌قه‌لايانه ئه‌وه بوو تا
وه‌كو هاوولاتيان پتر سوودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزارى گه‌ياندن و ته‌كنۆلۆژياى
سه‌رده‌م كه ساڵانێكى دوور‌و درێژ بوو جه‌ماوه‌رى كوردستان لێى بێبه‌ش كرابوو.
تاوه‌كو
بتوانم له‌ته‌ك خه‌باتى ساڵه‌هاى ساڵه‌م له‌م بواره‌ش خزمه‌تێك به گه‌ڵى كوردستان
بگه‌ينم. چونكه فشارێكى زۆر له لايه‌ن هاوولاتيانه‌وه هه‌بوو بۆ
چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه هه‌روه‌ها هه‌رده‌م ميدياكانى كوردستان ئه‌م
بابه‌ته‌يان ده‌ورووژاند و قسه‌يان له سه‌ر ده‌كرد ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى
نێوده‌وله‌تيش ئه‌م باسه‌ش ده‌كرا و سايته‌كانى ئه‌نته‌رنێتيش پربوون له ديدو
بۆچوون بۆ ئه‌م كێشه‌يه. به‌ڵام وادياره له‌لايه‌ن خه‌ڵكانێك سوود و قازانج له
سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نشتيمانه، ئه‌وه بوو دواى زنجيره كۆبوونه‌وه‌يه‌ك
كه نوێنه‌رانى (كۆره‌ك تليكۆم ) يش له سێَ كۆبوونه‌وه به‌شداربوون، دواتر وه‌كو
وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ (ئاسياسێل ) واژۆ كرد بۆ كاركردنى ئه‌م تۆرِه له
سنوورى هه‌ر دوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك به‌ڵام وادياره چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م
كێشه‌يه له تواناى وه‌زاره‌تمان گه‌وره‌تره و ئێستا لێره و له‌وێَ خه‌لكانێك
توانج و په‌لار فرێده‌ده‌ن و ئه‌و ده‌سكه‌وته‌يان خستۆته ژێر دڵ ره‌شى خۆيان.
بۆيه به داواى لێبووردنه‌وه له جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ويست برِيارم دا:
1.
كاركردن به‌م
گرێبه‌سته رابگيرێَ و هه‌موو كاره‌كانى ئاسياسێل له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و
دهۆك دێته وه‌ستان.
2.
با
چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه له ئه‌ستۆى سه‌روكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى
به‌رێز بيت هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له دواى ئاسيا و كۆره‌كن.
3.
جارێكى تريش
داواى لێبووردن له هاوڵاتيانى به‌رێز ده‌كه‌م هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان بزانن
چه‌نده ئه‌ركمان كێشا‌و و ماندووبووين بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه هه‌ر بۆيه
وا گرێبه‌ستى واژوو كرا‌و ده‌خه‌مه به‌رده‌ستى هه‌مووان با هه‌ر خۆتان حوكمى
له‌سه‌ر بده‌ن كه چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌لك دايه.
نووسینگه‌ی
وه‌زیر
وێنه‌ی گرێبه‌سته‌که- لاپه‌ره‌ی
یه‌که‌م
وێنه‌ی گرێبه‌سته‌که- لاپه‌ره‌ی
دووه‌م |