|
به جه‌ماوه‌ری خه‌لکی
کوردستان راده‌گه‌ینین که ئامانجی سه‌ره‌کی وه‌زاره‌تمان پێشکه‌ش کردنی
باشترین خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی په‌یوه‌نددار به کاروباری
گه‌یاندنه، بێگومان جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئامانجه‌ش له رێگای سوود وه‌رگرتن له
نوێترین ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م نه‌بێت جێبه‌جێ نابێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت
پشت به هه‌موو توانایه‌ک ببه‌ستین، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه له وه‌زاره‌ت پێمان باش بوو
له‌گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌ت گرێ به‌ست بکه‌ین له پێناو زیاتر بره‌و دان و به‌ره‌و پێش
چوونی بواری گه‌یاندن ، له‌م رووه لێره‌و و له‌وێ گوێ بتستی پروپاگه‌نده‌ی وا
ده‌بین که پێجه‌وانه‌ی راستیه‌کانه، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له‌و چه‌ند
ساڵه‌ی رابردوو ئه‌زموونی باشمان هه‌یه له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌ت
که به ده‌یان پرۆژه‌ی زۆر گرنگیان ئه‌نجام داوه له بواری گه‌یاندن و بۆته
مایه‌ی خۆشحالی خه‌لک و سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه. هه‌ر بۆ نموونه پرۆژه‌ی
مۆبایل و تۆرئ ئه‌نته‌رنێت و هه‌روه‌ها ئێستا زیاتر له (150000) سه‌د و په‌نجا
هه‌زار هێلی وایه‌رلێس له کاردایه.
هه‌ر له‌م
روانگه‌یه‌وه وه‌ک پلانی وه‌زاره‌تمان و بۆ چاککردنه‌وه و به‌ره‌و پێش بردنی
بگۆڕه‌کان و تۆره‌کانمانله رێگای گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆۆمپانیاکانی بواری گه‌یاندن
جێبه‌جێ ده‌که‌ین تاوه‌کو بتوانینبه باشترین ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م خزمه‌ت به
دانیشیوانی کوردستان بکه‌ین و پلانشمان له‌به‌ر ده‌ست دایه که‌به کێبلی تیشکی
(الکیبل الضوئی) کوردستان به ولاتانی ده‌وروبه‌ر ببه‌ستینه‌وه .
له‌م رووه
هاوولاتیانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو بینا و بگۆر و تۆری مایکرۆیڤ به
موولکی حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر کار کردنێکی کۆمپانیاکان له‌م بواره به
ره‌زامه‌ندی و له ژێر چاودێری وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی گه‌یاندن |