18 / 8 /2008

رۆژی دووشەممە (18/8/2008) كاتژمێر(5/12) دوانزەو نیوی نیوەڕۆ بەڕێز (حەیدەر شێخ عەلی) وەزیری گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز(ڤاكیف گرایڤ)ی كونسولی (روسیا)لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (زوتوف ئەلیكسەندەر ئیڤانۆڤیچ)دبلۆماسی ناسراوی روسیا و(شیین میخائیل پیترۆڤیچ) و (ئەلیكس میخائیلوڤیچ) نوێنەرانی كۆمپانیای (میگافۆنی )روسی بۆ بواری گەیاندن. لەم دیدارەدا وەفدی میوان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینیان بەرامبەر بەو گەشەسەندن و پێشكەوتنەی لە كوردستاندا هەیە، ئاماژەیان بە بواری گەیاندن كرد كە هەنگاوی زۆر باشی بۆ نراوە و لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و جێگای دەستخۆشیە . وەفدی میوان ئامادەیی كۆمپانیای (میگافۆن) یان دەربڕی تا لە كوردستان لە بواری وەبەرهێناندا كاربكەن و بواری گەیاندن پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.بەڕێز وەزیری گەیاندن ئامادەیی و پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هەر هەنگاوێك كە خزمەت بە بواری گەیاندن بكات لە كوردستاندا. شایانی باسە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت ئامادەی پێشوازی و دیداری وەفدی میوان بوون .

 6 / 8 /2008

كاتژمێر (30/11)ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 6/8/2008 بەڕێز (حەیدەر شێخ عەلی / وەزیری گەیاندن) بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی گرووپی ئاوەدانكردنەوەی (بەریتانی – كوردی) بە سەرۆكایەتی (جۆن كلاسی). لە دانیشتنێكدا كە پتر لە ساعەتێكی خایاند شاندی میوان باسی پڕۆژەكانیان كرد كە لە كوردستان و عێراق ئەنجامیانداوە، هەروەها ئامادەیی گرووپەكەی نیشاندا كە كار لە بواری گەیاندن بكەن و خۆشحاڵ بوون بەو بارە ئارامی و تەباییەی كە لە كوردستاندا هەیە و بووەتە مایەی هاندانی كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ هاتنیان بۆ كوردستان و بەشداری كردن لە ئاوەدانكردنەوەیدا. شاندی میوان ئاماژەی بەوەدا كە تا وەكو ئێستا چەندین كۆنفرانسیان لە دەرەوەی وڵێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و عێراق بەستووە و نیازیان وایە لەمەودوا ئەمجۆرە كۆنفرانسانە بهێننە كوردستان. لە لایەن خۆیانەوە وەزارەتیش ئامادەیی هاوكاری و هەمانگیان لە بواری گەیاندن لەگەڵ گرووپی ناوبراو دەربڕی.

  2008/7/28

لێدوان

به‌ڕێز(ئومێد محمد صالح) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له‌ لێدوانێکیدا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تی پۆسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی پیاندراو کرایه ‌(سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ بۆ هه‌موو جیهان)، وه‌ دوای ئه‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجامیدا، پۆسته‌ی وڵاتی یۆنان ره‌زامه‌ندی دا به‌ گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی پۆسته‌ له‌ رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ(ئه‌سینا)ی پایته‌ختی یۆنان. ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌رێکه‌وتی 28/7/2008یه‌که‌م وه‌جبه‌ی پۆسته‌ی کوردستان له‌ رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راسته‌وخۆ نێردرایه‌ یۆنان. وا چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ین له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندی پۆسته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی سوید و ئه‌ڵمانیا رێک بخه‌ین و راسته‌وخۆ پۆسته‌ی کوردستان بگوازرێته‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

 

 
Home
NEWS
Structure
Communication
Post
Fiber Optic
Directorates
Information
From Medias
Link
Contact
For Member only