کێبلی تێشکی:

سه‌ره‌تای داهێنانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سالانی 1970. به‌لام دوای سالانی 1990 . به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ‌ له‌ زۆربه‌ی وولاتنان به‌ کار هێندراوه، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی قسه‌کردن به‌ ته‌له‌فۆن‌. گرنگی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ‌توانایگواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کی زۆری هه‌یه‌تا ده‌گاته‌ نزیکه‌ی ‌ 10GB/S تا 40GB/S  که‌ پێکهاتبێت له‌ ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزیۆن، ئه‌نته‌رنێت،..هتد که‌ هیچ ته‌کنۆلۆژیایه‌ک له‌ بواری گه‌یاندن توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی نیه‌. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ ‌ له‌ وانی تر جیا ده‌کاته‌وه ‌ئه‌مانه‌ن‌:

  1. تێکه‌ل نه‌بوونی تۆڕه‌کانی خۆی (Inter ference )  له‌گه‌ڵ کاره‌با و جۆره‌کانی دیکه‌ی گه‌یاندن.

  2. کایه‌ی موگناتیسی کار ناکاته‌ سه‌ری ( Magnetic field ).

  3. توانای راکێشانی بۆ دووری زۆر هه‌یه‌ تاکو 100Km به‌ بێ ئه‌وه‌ی ریپێته‌ری بۆ به‌کار بهێنرێت.

  4. کێشی که‌مه و نه‌رم و شله‌، توانای گونجانی هه‌یه ‌(Flexible ).

  5. له‌ ده‌ستدانی پاوه‌ری زۆر که‌مه.

له‌ کوردستان له‌ سالی 2004 به‌ کار هێنراوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر، ئه‌ویش به‌ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێر - موسل له‌ رێگای ئه‌م جۆره‌ کێبله‌وه‌. له‌ پلانی 2005 جۆره‌ها پرۆژه‌ی گرنگ و گه‌وره‌ جێبه‌جێ کراوه‌ به‌شێکیان له‌ ژێر جێبه‌جێ کردندایه‌، وه‌کو:

  1. پرۆژه‌ی رینگی هه‌ولێر (Erbil -SDH -Ring- Foc ) که‌ هه‌موو بگۆره‌کانی ناو هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بگۆری ناوه‌ندی ده‌به‌ستێته‌وه،ئه‌مه‌ش توانا و خێرایی زۆر ده‌کات له‌کاتی په‌یوه‌ندی هاوولاتیان‌ له‌ بگۆرێکه‌وه‌ بۆ بگۆڕێکی تر.

  2.  پرۆژه‌ی (Access Network ) که‌ ته‌واوکه‌ری پرۆژه‌ی رینگی هه‌ولێره‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌ گرنگه‌کانی میری و دام‌وده‌زگای میری له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ هۆی تۆڕه‌کانی Fiber optic /کێبلی تیشکی بۆ ئالوگۆر کردنی زانیاری له‌ نێوانیان.

  3. دوابه‌دوای ته‌واو پرۆژه‌ی( ‌ (Access Networkله‌ شاری هه‌ولێر پلان بۆ پرۆژه‌ی زۆر گرنگ دارێژراوه‌، ئه‌ویش (E-Government )ه،‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ حکومه‌تی ئه‌له‌کترۆنی. که‌ ئیش و کار و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی دام وده‌زگاکانی میری هه‌ر هه‌موویان له‌ رێگای تۆڕه‌کانی Fiber optic /کێبلی تیشکی ده‌بێت .

  4. پرۆژه‌ی زاخۆ که‌ بریتیه‌ له‌ دامه‌زراندنی چوار بگۆر به‌ قه‌باره‌ی 25000/بیست و پێنج هه‌زار هێلی ته‌له‌فۆن و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ کێبلی تیشکی به‌ یه‌کتر.هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر هاوبه‌شێک به‌ هۆی کێبلی تیشکی (Fiber to home).  ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تا‌که‌ پرۆژه‌یه‌ له‌م جۆره‌  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌نجام ده‌درێت  ته‌نیا له‌ کوێت نه‌بێت.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن زۆر بایه‌خ به‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌ ناردنی ته‌کنیککارانی وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ مه‌شق کردن و کردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاماده‌ کردنی پسپۆری تایبه‌ت به‌م بواره‌ له‌  هه‌رێمی کوردستان.

بۆ بینینی نه‌خشه‌ی کێبلی تیشکی له‌ شاری هه‌ولێر کرته‌یه‌ک بکه‌.

 

Home
NEWS
Structure
Communication
Post
Fiber Optic
Directorates
Information
From Medias
Link
Contact
For Member only