|
|
|
| پرۆژه‌ی کێبڵی تیشکی (Fiber Optic) له کوردستان
| چه‌ند زانیاریه‌ک له باره‌ی کێبڵی تیشکی Fiber Optic سه‌ره‌تای داهێنانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانی 1970. به‌لام دوای سالانی 1990 . به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له زۆربه‌ی وولاتنان به کار هێندراوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دابه‌زینی نرخی قسه‌کردن به ته‌له‌فۆن. گرنگی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له‌وه‌دایه که توانایگواستنهوهی زانیارییه‌کی زۆری ههیهتا ده‌گاته نزیکه‌ی 10GB/S تا 40GB/S که پێکهاتبێت له ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزیۆن، ئه‌نته‌رنێت،..هتد که هیچ ته‌کنۆلۆژیایه‌ک له بواری گه‌یاندن توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی نیه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له وانی تر جیا ده‌کاته‌وه ئه‌مانه‌ن:
تێکه‌ل نه‌بوونی تۆڕه‌کانی خۆی (Inter ference ) له‌گه‌ڵ کاره‌با و جۆره‌کانی دیکه‌ی گه‌یاندن.
کایه‌ی موگناتیسی کار ناکاته سه‌ری ( Magnetic field ).
توانای راکێشانی بۆ دووری زۆر هه‌یه تاکو 100Km به بێ ئه‌وه‌ی ریپێته‌ری بۆ به‌کار بهێنرێت.
کێشی که‌مه و نه‌رم و شله، توانای گونجانی هه‌یه (Flexible ).
له ده‌ستدانی پاوه‌ری زۆر که‌مه.
له کوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی کێبڵی تیشکی ئه‌نجامدراوه و گهورهترینییان
پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی کوردستان بوو به وڵاتانی ئه‌وروپا له رێگای تورکیاوه به هۆی کێبڵی تیشکییه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئێستا له هه‌رێمی کوردستان وه‌زاره‌تی گه‌یاندن زۆر بایه‌خ به‌م ته‌کنۆلۆژیایه ده‌دات ئه‌مه‌ش به ناردنی ته‌کنیککارانی وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ مه‌شق کردن و کردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاماده کردنی پسپۆری تایبه‌ت به‌م بواره له هه‌رێمی کوردستان.
پرۆژه‌ی کێبڵی تیشکی (Fiber Optic) له کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کێبڵی تیشکی تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی کێبڵی تیشکی (Fiber Optic)ی له کوردستان ئه‌نجامداوه و ئه‌م پرۆژانه بوونه‌ته ته‌کانێک بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری گه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستاندا.
یه‌کێک له‌و پرۆژه گرنگانه‌ی که له ئاستی عیراق و کوردستان بۆ یه‌که‌مین جاره ئه‌نجام بدرێت ، پرۆژه‌ی راکێشان و دانانی (600) شه‌ش سه‌د کیلۆمه‌تر کێبڵه به شێوه‌ی بازنه‌یی( حلقات) له رێگای تورکیاوه تۆڕی کێبڵی کوردستانی به ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان به‌ستۆته‌وه.
ئه‌م هێڵه‌ی کێبڵ تواناکه‌ی بریتیییه له(48) کۆرو توانایه‌کی زۆر وردی
هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری و باشترکردن و پێشکه‌وتنی بواری گه‌یاندن له
کوردستاندا. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی سیسته‌می(RSU) که له رێگه‌ی کێبڵی تیشکی
ده‌به‌سترێته‌وه بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی گه‌یاندن بۆ هاووڵاتیان
له هه‌ردوو شاری ( هه‌ولێر- دهۆک) ئه‌م سیسته‌مه‌ش بریتییه له(ADSL) بۆ
خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت و یه‌کێکه له سیسته‌مه چالاکه‌کانی
بواری گه‌یاندن .
|
|
|