پرۆژه‌ی رینگی هه‌ولێر / ‌Hewler Fiber Optic Ring  

مه‌به‌ست له‌م‌ پرۆژه‌یه‌ به‌ستنه‌وه‌ی بگۆڕی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌ له‌گه‌ڵ بگۆڕه‌کانی (شۆڕش، عنکاوه‌، نورۆز، برایه‌تی، زانکۆ)‌ له‌ رێگای کێبڵی تیشکی (Fiber Optic Cable) به‌ قه‌واریه‌کی به‌رفراوان.  گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ کێشه‌ی ترافیک له‌ نێوان بگۆڕه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ جۆرێک به‌ستراوه‌ته‌وه‌ که‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی گه‌یاندن له‌ نێوان بگۆره‌کان  هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ (Ring) به‌ستراوه‌ که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ بگۆره‌کان له‌ دوولاووه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی هه‌یه‌.

بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه (‌ (Duct system دروست کراوه‌ به‌ درێژه‌ی (27 کم) و تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ (Duct) ی پێشووی ناوشاری هه‌وڵێر و رێره‌و‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زۆربه‌ی گه‌ره‌که‌ نوێیه‌کانی شاری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌ که‌ سوود وه‌رده‌گرێت له‌ (Duct)ی نوێ که‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌نجام دراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رفراوان کردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ڵه‌فۆن بۆ گه‌ره‌که‌ نوێیه‌کان. 

 پرۆژه‌ی Access network

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین پرۆژه‌کانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.  مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانه‌ له‌گه‌ڵ دام‌ و ده‌زگا میر‌ییه‌کان به‌یه‌که‌وه‌، ئه‌ویش به‌ دانانی (backbone)  ، دانانی (Access Layer) به‌ هۆی کێبلی تیشکی  (Fiber Optic Cable) و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ (MESH SYSTEM) بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌ نێو سایته‌کان به‌ بێ پچڕان و هه‌موو کات به‌رده‌وام بێت.  ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (69) سایت ده‌گرێته‌ خۆی‌ ئه‌ویش بۆ (ته‌ڵه‌فۆن و ئه‌نته‌رنێت و زانیاری و ڤیدیۆ کۆنفرانس) ئاڵوگۆر کردن له‌ نێوان ئه‌م سایتانه‌ به‌ کاتێکی زۆر که‌م ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ خێراییه‌کی زۆر.  هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بگۆڕه‌کانی شاری هه‌ولێریش به‌یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه‌، بۆ پاراستنی له‌ پچران و به‌ قه‌واره‌یه‌کی زۆر.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ درێژایی (30کم ) و به‌ (Duct system) ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ها (80 کم) کێبلی تێدا به‌کار ده‌هێندرێت ئه‌وێش به‌به‌کارهێنانی (Duct) نوێ و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ پرۆژه‌کانی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسی لێوه‌ کراو  و هیتر که‌ پێشتر ئه‌نجام دراوه‌.


Duct  ته‌کنیککاره‌کارنی وه‌زاره‌ت له‌ کاتی کار کردن  سه‌ردانی مه‌یدانی

Join Box  Join Box  ته‌کنیککاره‌کارنی وه‌زاره‌ت له‌ کاتی کار کردن

Step 1  Step 2  Step 3

Step 4  Step 5  Step 6

Step 7  Step 8  Step 9

Step 10  Step 11  End
 

 

 

 

 

 

 
Home
NEWS
Structure
Communication
Post
Fiber Optic
Directorates
Information
From Medias
Link
Contact
For Member only