گه‌یاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان 

سیسته‌می گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی له‌ کوردستان له‌ لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ ته‌واوی فه‌رامۆش کرابوو. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ شاری هه‌ولێر وه‌ربگرین له‌ شارێکی ئاوا گه‌وره‌دا ته‌نها ده‌ هه‌زار هێڵی ناوخۆ هه‌بوو که‌ له‌ژێر چاودێرییه‌کی توندی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی رژێم بوو، له‌ ساڵی 1991 یشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی عێراقه‌وه‌ پچڕابوو، له‌م باره‌یه‌وه‌ کوردستان به‌ ته‌واوی گۆشه‌گیر کرابوو.

 له‌ دوای راپه‌رینی 1991 به‌ هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خرابووه‌ سه‌رمان نه‌توانرا په‌ره ‌به‌ بواری گه‌یاندن بدرێت، به‌لام له‌ کابینه‌ی سێیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌می DX4  خرایه‌ کار و له‌ کابینه‌ی چواره‌میش سیسته‌می دیجیتال خرایه‌ کار.

1.       له‌ ساڵی 1997 دا له‌ یه‌که‌مین پرۆژه‌دا حکومه‌تی هه‌رێم بریاری دا بۆ کڕینی بگۆڕێکی تازه‌ی‌ جۆری DX4 به‌ قه‌واره‌ی 2000 هێڵ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و ده‌زگاکان و شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌م بگۆڕه‌ بۆ جاری دووه‌م زیاد کرا بۆ 4000 هێڵ ، ئه‌مه‌شیان له‌ بوودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو.

2.       ساڵی 2000 دوای ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ بواری خزمه‌تگوزاری،‌ گه‌یاندن زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ ‌بوو حکومه‌تی هه‌رێم بریاری دابه‌ گۆرینی بگۆڕه‌کان و له‌ سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که‌وا بێ ئۆمێد بووین له‌ به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌ خۆراک ده‌ست کرا به‌ گۆڕینی بگۆڕه‌کانی شاری هه‌ولێر  و شاری دهۆک به‌ بگۆڕی دیجیتالی  و پێشکه‌وتوو له‌ جۆری Carin.

3.       دوای ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراک  رێکخراوی ITU (رێکخراوی گه‌یاندنی جیهانی) هه‌ڵسا به‌ دانانی 3 بگۆڕی تازه‌ به‌ قه‌واره‌ی 40000 هێڵ له‌ شاره‌کانی کوردستان، له‌ شاری هه‌ولێر 15000 هێڵ و له‌ شاری دهۆک 10000 هێڵ و له‌ شاری سلێمانی 15000 هێڵ و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سێ بگۆڕه‌له‌ رێگای مایکرۆویڤ به‌ قه‌واره‌ی SDHSTM-1 .

4.       بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشخستن له‌ جموجۆلی گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن  هه‌ڵسا به‌ دانانی دوو بگۆڕی ترانزیت له‌شاری هه‌ولێر به‌ قه‌باره‌ی 1000E1  و له‌ شاری دهۆک به‌ قه‌واره‌ی  600E1  بۆ زیاتر ئاسانکاری خزمه‌ت گوزاری له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌. وه‌زاره‌ت هه‌ڵسا به‌ زیادکردن و به‌ستانه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و شاری دهۆک له‌ رێگای تۆری مایکرۆویڤ و گه‌یشته‌ 30E1  ، له‌ نێوان هه‌ولێر و سلێمانی بۆ 20E1 و دهۆک و سلێمانی 10E1 .

 

5.       له‌به‌ر داوا کاری زۆری  له‌ بواری گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هه‌ڵسا به‌ جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی هێڵی بێته‌ل (لاسلکی / CDMA-WLL)‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌می ته‌له‌فۆنات، ره‌زامه‌ندی درا به‌ دانانی ئه‌م سیسته‌مه‌ تازه‌یه‌ له‌ شاری هه‌ولێر 60000 هاوبه‌ش و له‌ دهۆک 30000 هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها له‌ شاروچکه‌کان وه‌کو ئاکرێ 30000 هاوبه‌ش و ‌له‌ زاخۆ 30000 هاوبه‌ش و هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌ گۆڕینی بگۆڕی دیجیتالی هه‌ولێر به‌ بگۆڕێکی تازه‌تری چینی و له‌ شێوازی پێشکه‌وتوی CDMA    و دوست کرا به‌ کارکردپێکردنی ئه‌م بگۆڕه‌ له‌ مانگی ته‌شرینی یه‌که‌می 2005.

 

6.       له‌ پرۆژه‌کانی تری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پرۆژه‌ی نوێی به‌ستنه‌وه‌ی بگۆڕه‌کانی ناو شاری هه‌ولێر به‌ کێبلی تیشکی (کابل ضوئی /Fiber optic )و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ته‌واو بووندایه‌ و ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتن و کارکردنه‌. ئه‌ویش به‌کار هێنانی سیسته‌می (ده‌کتات) له‌ ژێر زه‌وی قه‌واره‌ی (36core)به‌ درێژه‌یی 25 کم و به‌کار هێنانی 140 (مه‌نهۆل) به‌ شێوازی یاسایی و 300 کم ‌ بۆری له جۆری  PVC له‌م تۆره‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بگۆڕی ناوه‌ندی  هه‌ولێر ‌له‌گه‌ڵ بگۆڕه‌کانی عینکاوه‌، شۆرش، برایه‌تی، زانکۆ، نه‌ورۆز.

 

7.       له‌و پرۆژانه‌ی که‌ له‌ ژێر کارکردندایه‌ پرۆژه‌ی (Outside plant planning and design in Governments of Erbil & Duhok )  و له‌لایه‌ن کۆمپانیای Lucent ی ئه‌مریکییه‌. مه‌به‌ستی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دانانی تۆری ته‌له‌فۆناتی نۆرمال بۆ نیو ملیۆن هاوبه‌شه له‌شاره‌کانی هه‌ولێر، دهۆک و شێوازی گه‌یاندن له‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ جۆری مۆدێرن به‌ ناوی کێبلی تیشکی بۆمال (fiber optic to home ) ئه‌نجام دانی گه‌یاندنی هاوبه‌شان له‌گه‌ڵ بگۆڕه‌کان له‌ رێگای کێبلی تیشکی له‌ جیاتی کێبلی ته‌لی (کابل نحاسی) ئه‌مه‌ش ته‌کنیکێکی پێشکه‌وتوویه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان،و هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ حکومه‌ته‌کانی پێشکه‌وتوو له‌ به‌کار هێنانی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی ته‌له‌فۆنات و ئینته‌رنێت که‌ شیوازێکی  زۆر باش کار ده‌کات که‌ له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ته‌نیا له‌ ولاتی کوێت ئه‌نجام دراوه‌.

      ئه‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه‌:

1.

شۆرش     

159293

2.

زانکۆ

94896

3.

سۆران

95423

4.

برۆشکی

106383

5.

نزاری

46661

 

له‌و پروژانه‌ی ده‌ست پێ ده‌کات، پرۆژه‌ی دانان و جێبه‌جێ کردنی تۆری ته‌له‌فۆنات له‌ شارو شارۆچکه‌کانی زاخۆ‌ که‌  کۆمپانیای (سیمنسی) ئه‌ڵمانی  هه‌لده‌ستێ به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ تازه‌ترین شێواز له‌ بواری گه‌یاندن.

8.       پرۆژه‌ی Access Network/Hawler :

پرۆژه‌ی زیادبوونی بازنه‌ی کێبلی تیشکی (کابل ضوئی) ئه‌مه‌شیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی 67 شوێن له‌ ناو شاری هه‌ولێر ئه‌م شوێنانه‌ش ( باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گشت وه‌زاره‌ته‌کان و زانکۆ و کۆلیژه‌کان و په‌یمانگاکان و بانکه‌کان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌ ستراتێژییه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووه‌ و دانانی بناغه‌یه‌کی پێویسته‌  بۆ گۆرینی سیسته‌میحکومه‌تی کلاسیکی بۆ سیسته‌می حکومه‌تی ئه‌لکترۆنی.

 

پارێزگای هه‌ولێر:

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای بواری گه‌یاندن بکه‌ین   له‌گه‌ڵ پێشوو جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ته‌نها یه‌ک بگۆڕی کۆنی 10000 هێڵی هه‌بوو، به‌ پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن توانرا ئه‌و بگۆڕه‌ بگۆڕێت به‌ بگۆڕێکی تازه‌ی جۆری دیجیتالی به‌ قه‌واره‌ی 14000 هێڵ که‌توانای به‌رفراوانکردنی هه‌یه‌ بۆ 50000 هێڵ . به‌لام بگۆڕێکی تازه‌ی چینی له‌ لایه‌ن کۆمپانیای (هه‌واوی) جێبه‌جێ کرا به‌ قه‌واره‌ی 30000هێڵ له‌گه‌ڵ تۆڕی (MDF) و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو بگۆڕی تازه‌ی چینی له‌ پیرمام و ‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌. 

بگۆڕی شۆرش: جۆری دیجیتال (MX1)  به‌ قه‌واره‌ی 3200 هێڵ که‌ توانای فراوان کردنی هه‌یه‌ بۆ 7000    هێڵ له‌گه‌ڵ تۆڕی کێبله‌کان که‌ سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ نێوان شه‌قامی  رێگای عه‌نکاوه‌ تا شه‌قامی (فرنی ساوا) به‌لام بۆ دوا  جار بگۆڕێکی تازه‌ له‌ شۆرش دامه‌زرا له‌گه‌ڵ تۆری (MDF)  به‌ قه‌واره‌ی  15000 هێڵ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای (سیمنسی ئه‌لمانی) جێبه‌جێ کرا.

بگۆڕی عه‌نکاوه :جۆری دیجیتال (MX1)‌   به‌ قه‌واره‌ی 1400 هێڵ که‌ توانای به‌رفراوان بوونی هه‌یه‌ بۆ7000   له‌گه‌ڵ تۆری کێبلات، به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی شوێنی گونجاو له‌ ناو باله‌خانه‌ی ئێستای بگۆڕی عه‌نکاوه،‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیک له‌ ناو باله‌خانه‌ی نوێی شاروچکه‌ی عه‌نکاوه‌ بگۆڕێکی تازه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای هه‌واوی داده‌مه‌زرێت،کاری پێده‌کرێت.

بگۆڕی زانکۆ :جۆری دیجیتال  (LX1-Remot) به‌ قه‌واره‌ی 1400 هێڵ که‌ توانای به‌رفراوان کردنی هه‌یه‌ بۆ 11200‌ له‌گه‌ڵ تۆری کێبلاتی که‌ سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ نێوان شه‌قامی رێگای که‌رکوک تا گه‌ره‌کی ئه‌ندازیاران وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیک له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی نوێی بگۆڕی زانکۆ بگۆڕێکی تازه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سیمنسی ئه‌لمانی داده‌مه‌زرێت له‌گه‌ڵ دارشتنی تۆڕی کێبلات.

بگۆڕی نه‌ورۆز: جۆری دیجیتال LX1  به‌ قه‌واره‌ی 4000 هێڵ که‌ توانای به‌رفراوان بوونی هه‌یه‌ بۆ 50000 هێڵ له‌گه‌ڵ تۆری کێبلات که‌ سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ نێوان شه‌قامی رێگای موسل تا شه‌قامی رێگای که‌رکوک.

بگۆڕی رزگاری: جۆری دیجیتال پێشتر له‌ جۆری MX1  بوو  دواتر  سیسته‌مه‌که‌ پێش خرا بۆ LX1 . که‌ سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ نێوان شه‌قامی سه‌ره‌کی نێوان گه‌ره‌کی کشتوکال تا سه‌ره‌تای شه‌قامی (فرنی ساوا) هه‌موو بگۆڕه‌کان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ستراون به‌ رێگای کێبلی تیشکی (Fiber optic).

 

شار و شارۆچکه‌کان

1.      دامه‌زراندنی بگۆڕی دیجیتال جۆری (Remote MX1) به‌ قه‌واره‌ی  705 هێڵ که‌ توانی به‌رفراوان بوونی هه‌یه‌ بۆ  7000 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه‌ له‌گه‌ڵ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ و گه‌یاندن.

2.      دامه‌زراندنی بگۆڕی دیجیتال جۆری (Remote MX1) به‌ قه‌واره‌ی  705 هێڵ که‌ توانای  به‌رفراوان بوونی هه‌یه‌ بۆ  7000 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی که‌سنه‌زان له‌گه‌ڵ تۆری کێبلات و به‌ستانه‌وه‌ی هه‌ر دوو بگۆڕی شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه‌ و که‌سنه‌زان به‌ رێگای مایکرۆویڤ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر راسته‌وخۆ.

3.      دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری (NEC) به‌ قه‌واره‌ی 1400 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی هه‌ریر  و خه‌بات  له‌گه‌ڵ تۆری كێبلات.

4.      دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری DXF به‌ قه‌واره‌ی 500 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی مێرگه‌سۆر، ره‌واندوز، چۆمان له‌گه‌ڵ تۆری كێبلات.

5.      پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی تازه‌ جۆری دیجیتال له‌ کۆمه‌لگای به‌ستۆره‌.

6.      پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری (Remote MX1 ( به‌ قه‌واره‌ی 705 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی قوشته‌په‌.

7.      پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری  ((Single Channel  به‌ قه‌واره‌ی 705 هێڵ له‌ شارۆچکه‌ی به‌حرکه‌.

 

 

پرۆژه‌ پێشنیارکراوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی له‌ سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2006

1.پرۆژه‌ی زیاد کردنی تۆری مایکرۆویڤ له‌ STM1+1  بۆ STM3+1 و دابین کردنی 3 که‌ناڵی مایکرۆویڤ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاری زاخۆ به‌ قه‌واره‌ی STM-1 و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ پالپشت بۆ ئه‌و که‌ناڵه‌ی ئێستا له‌ نێوان شاری هه‌ولێر و دهۆک هه‌یه‌:

?         زیادکردنی که‌ناڵی مایکر‌ۆویڤ له‌ نیوان هه‌ولێر-دهۆک و هه‌ولێر –سێلمانی بۆ سێ به‌رامبه‌ری قه‌واره‌ی ئێستا.

?         په‌ره‌پێدانی تۆری مایکرۆویڤ له‌ شاری هه‌ولێر بۆ سۆران و هه‌روه‌ها له‌ دهۆک بۆ زاخۆ.

2.پرۆژه‌ی کێبلی تیشکی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ره‌و شارۆچکه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ‌ گرنگی زۆر هه‌یه بۆ دابین کردنی به‌ستانه‌وه‌ی نێوان شار و شارۆچکه‌کانی که‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ده‌ست ده‌کرێ به‌ دابین کردن و به‌ستنه‌وه‌ی به‌شێک له‌م شوێنانه‌ی به‌ هۆی ئامێری مایکرۆویڤ. هه‌روه‌ها ئاسانکاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌به‌ستنه‌وه‌ی عراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ ولاتی ئێران.

3.پرۆژه‌ی جێبه‌جێ کردنی کۆگای ناوه‌ندی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و کۆگای لقی دهۆک. دوای ئه‌وپرۆژه‌یه‌ بریاری دروست کردنی کۆگای ناوه‌ندی تازه‌ و زانستی له‌ بواری وه‌رگرتن و ده‌رخستن له‌ کۆگاله‌ ئارا دایه‌.

4. پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای هارتمه‌نی ئه‌لمانی ئاماده‌کراوه‌. نه‌خشه‌ی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت به‌ هه‌شت نهۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو پێداویستیه‌کانی. بۆ نموونه‌ گه‌راجێک بۆ وه‌ستانی 300 ئۆتۆمبێل وچوار ئامێری به‌رزکار (مصعد ) له‌گه‌ڵ دابین کردنی کاره‌بای پێویست بۆ باڵه‌خانه‌که‌ به‌ هۆی تیشکی خۆر

 

 

Home
NEWS
Structure
Communication
Post
Fiber Optic
Directorates
Information
From Medias
Link
Contact
For Member only