|
|
|
| گه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان
| سیسته‌می گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی له کوردستان له لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه به ئه‌نقه‌ست به ته‌واوی فه‌رامۆش کرابوو. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه شاری هه‌ولێر وه‌ربگرین له شارێکی ئاوا گه‌وره‌دا ته‌نها ده هه‌زار هێڵی ناوخۆ هه‌بوو که له‌ژێر چاودێرییه‌کی توندی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی رژێم بوو، له ساڵی 1991 یشه‌وه په‌یوه‌ندی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی عێراقه‌وه پچڕابوو، له‌م باره‌یه‌وه کوردستان به ته‌واوی گۆشه‌گیر کرابوو.
له دوای راپه‌رینی 1991 به هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خرابووه سه‌رمان نه‌توانرا په‌ره به بواری گه‌یاندن بدرێت، به‌ڵام له کابینه‌ی سێیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌می DX4 خرایه کار و له کابینه‌ی چواره‌میش سیسته‌می دیجیتال خرایه کار.
- له ساڵی 1997 دا له یه‌که‌مین پرۆژه‌دا حکومه‌تی هه‌رێم بریاری دا بۆ کڕینی بگۆڕێکی تازه‌ی جۆری DX4 به قه‌واره‌ی 2000 هێڵ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و ده‌زگاکان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌م بگۆڕه بۆ جاری دووه‌م زیاد کرا بۆ 4000 هێڵ ، ئه‌مه‌شیان له بوودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو.
-
ساڵی 2000 دوای ئه‌م پرۆژه‌یه له بواری خزمه‌تگوزاری، گه‌یاندن زۆر سه‌رکه‌وتوانه بوو حکومه‌تی هه‌رێم بریاری دابه گۆرینی بگۆڕه‌کان و له سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که‌وا بێ ئۆمێد بووین له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک ده‌ست کرا به گۆڕینی بگۆڕه‌کانی شاری هه‌ولێر و شاری دهۆک به بگۆڕی دیجیتالی و پێشکه‌وتوو له جۆری Carin.
- دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک رێکخراوی ITU (رێکخراوی گه‌یاندنی جیهانی) هه‌ڵسا به دانانی 3 بگۆڕی تازه به قه‌واره 40000 هێڵ له شاره‌کانی کوردستان، له شاری هه‌ولێر 15000 هێڵ و له شاری دهۆک 10000 هێڵ و له شاری سلێمانی 15000 هێڵ و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سێ بگۆڕهله رێگای مایکرۆویڤ به قه‌واره‌ی SDHSTM-1 .
- بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشخستن له جموجۆڵی گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ڵسا به دانانی دوو بگۆڕی ترانزیت له‌شاری هه‌ولێر به قه‌باره‌ی 1000E1 و له شاری دهۆک به قه‌واره‌ی 600E1 بۆ زیاتر ئاسانکاری خزمه‌ت گوزاری له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه. وه‌زاره‌ت هه‌ڵسا به زیادکردن و به‌ستانه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و شاری دهۆک له رێگای تۆری مایکرۆویڤ و گه‌یشته 30E1 ، له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی بۆ 20E1 و دهۆک و سلێمانی 10E1 .
- له‌به‌ر داوا کاری زۆری له بواری گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ڵسا به جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی هێڵی بێته‌ل (لاسلکی / CDMA-WLL) بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌می هێڵی ته‌له‌فۆن ، ره‌زامه‌ندی درا به دانانی ئه‌م سیسته‌مه تازه‌یه له شاری هه‌ولێر و دهۆک و هه‌روه‌ها له شاروچکه‌کان وه‌کو ئاکرێ و زاخۆ هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه گۆڕینی بگۆڕی دیجیتالی هه‌ولێر به بگۆڕێکی تازه‌تری چینی و له شێوازی پێشکه‌وتوی CDMA و ده‌ستکرا به کارکردپێکردنی ئه‌م بگۆڕه له مانگی ته‌شرینی یه‌که‌می 2005.
- له پرۆژه‌کانی تری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی بگۆڕه‌کانی ناو شاری هه‌ولێر به کێبڵی تیشکی (کابل ضوئی /Fiber optic). ئه‌ویش به‌کار هێنانی سیسته‌می (دهکتات) له ژێر زه‌وی قه‌واره‌ی (36core)به درێژه‌یی 25 کم و به‌کار هێنانی 140 (مه‌نهۆل) به شێوازی یاسایی و 300 کم بۆری له جۆری PVC له‌م تۆره بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بگۆڕی ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بگۆڕه‌کانی عینکاوه، شۆرش، برایه‌تی، زانکۆ، نه‌ورۆز.
پارێزگای هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای بواری گه‌یاندن بکه‌ین له‌گه‌ڵ پێشوو جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ته‌نها یه‌ک بگۆڕی کۆنی 10000 هێڵی هه‌بوو، به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن توانرا ئه‌و بگۆڕه بگۆڕێت به بگۆڕێکی تازه‌ی جۆری دیجیتالی به قه‌واره‌ی 14000 هێڵ که‌توانای به‌رفراوانکردنی هه‌یه بۆ 50000 هێڵ . به‌لام بگۆڕێکی تازه‌ی چینی له لایه‌ن کۆمپانیای (هه‌واوی) جێبه‌جێ کرا به قه‌واره‌ی 30000هێڵ له‌گه‌ڵ تۆڕی
(MDF) و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو بگۆڕی تازه‌ی چینی له پیرمام و شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه.
بگۆڕی شۆرش:
جۆری دیجیتال (MX1) به قه‌واره‌ی 3200 هێڵ که توانای فراوان کردنی هه‌یه بۆ 7000 هێڵ له‌گه‌ڵ تۆڕی کێبله‌کان که سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته نێوان شه‌قامی رێگای عه‌نکاوه تا شه‌قامی (40مه‌تری) به‌لام بۆ دوا جار بگۆڕێکی تازه له شۆرش دامه‌زرا له‌گه‌ڵ تۆری (MDF) به قه‌واره‌ی 15000 هێڵ که له لایه‌ن کۆمپانیای (سیمنسی ئه‌لمانی) جێبه‌جێ کرا.
بگۆڕی عه‌نکاوه :
جۆری دیجیتال (MX1) به قه‌واره‌ی 1400 هێڵ که توانای به‌رفراوان بوونی هه‌یه بۆ7000 له‌گه‌ڵ تۆری کێبڵات.
بگۆڕی زانکۆ :جۆری دیجیتال (LX1-Remot) به قه‌واره‌ی 1400 هێڵ که توانای به‌رفراوان کردنی هه‌یه بۆ 11200 له‌گه‌ڵ تۆری کێبلاتی که سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته نێوان شه‌قامی رێگای که‌رکوک تا گه‌ره‌کی ئه‌ندازیاران پاشان له ناو باڵه‌خانه‌ی نوێی بگۆڕی زانکۆ بگۆڕێکی تازه له لایه‌ن کۆمپانیای سیمنسی ئهلمانیدامهزرێنرا له‌گه‌ڵ دارشتنی تۆڕی کێبلات.
بگۆڕی نه‌ورۆز: جۆری دیجیتال LX1 به قه‌واره‌ی 4000 هێڵ که توانای به‌رفراوان بوونی هه‌یه بۆ 50000 هێڵ له‌گه‌ڵ تۆری کێبلات که سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته نێوان شه‌قامی رێگای موسل تا شه‌قامی رێگای که‌رکوک.
بگۆڕی رزگاری: جۆری دیجیتال پێشتر له جۆری MX1 بوو دواتر سیسته‌مه‌که پێش خرا بۆ LX1 . که سنوره‌که‌ی ده‌که‌وێته نێوان شه‌قامی سه‌ره‌کی نێوان گه‌ره‌کی کشتوکال تا سه‌ره‌تای شه‌قامی (40مه‌تری) هه‌موو بگۆڕه‌کان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ستراون به رێگای کێبلی تیشکی (Fiber optic).
شار و شارۆچکه‌کان
- دامه‌زراندنی بگۆڕی دیجیتال جۆری (Remote MX1) که توانای به‌رفراوانکردنی هه‌یه بۆ 7000 هێڵ له شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه له‌گه‌ڵ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پۆسته و گه‌یاندن.
-
دامه‌زراندنی بگۆڕی دیجیتال جۆری (Remote MX1) که توانای به‌رفراوان بوونی هه‌یه بۆ 7000 هێڵ له شارۆچکه‌ی که‌سنه‌زان له‌گه‌ڵ تۆری کێبلات و به‌ستانه‌وه‌ی هه‌ر دوو بگۆڕی شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه و که‌سنه‌زان به رێگای مایکرۆویڤ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر راسته‌وخۆ.
- دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری (NEC) له شارۆچکه‌ی هه‌ریر و خه‌بات له‌گه‌ڵ تۆری كێبلات.
- دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری DXF له شارۆچکه‌ی مێرگه‌سۆر، ره‌واندوز، چۆمان له‌گه‌ڵ تۆری كێبلات.
- پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی تازه جۆری دیجیتال له کۆمه‌لگای به‌ستۆره.
- پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری (Remote MX1 (له شارۆچکه‌ی قوشته‌په.
- پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بگۆڕی جۆری ((Single Channel له شارۆچکه‌ی به‌حرکه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی گه‌یاندن که له هه‌رێمی کوردستان تاکو
1/1/2009 جێبه‌جێ کراون:
-
زیادکردنی که‌ناڵی مایکرۆویڤ له نێوان سۆران – هه‌ولێرله
(16E)
بۆ (163E)(STM).
- دانانی(Backbone)له نێوان هه‌ولێر و دهۆک به قه‌باره‌ی(STM) به(Protection Ring) که له (13) وێستگه پێک دێت.
- به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا به رێگای کێبڵی تیشکی به قه‌باره‌ی(STM4)و ده‌توانرێت له داهاتوودا زیاد بکرێت.
- زیادکردنی قه‌باره‌ی(Ring) هه‌ولێر که له لایه‌ن کۆمپانیای( سمنس) جێبه‌جێ کرابوو له ساڵی 2006.
- دانانی(MW) (Back Bon) له‌نێوان هه‌ولێر و دهۆک زاخۆ به قه‌باره‌ی(STMI)که له لایه‌ن کۆمپانیای (Huawei) جێبه‌جێ کراوه.
- به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شارۆچکه‌ی مه‌خموور به رێگای کێبڵی تیشکی به قه‌باره‌ی(STM1)،(151Mb) .
|
|
|