|
|
|
| وه‌زاره‌ت بناسه
|
وه‌زاره‌تی گه‌یاندن یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردن
و سه‌رپه‌رشتی کردنی بواری گه‌یاندنه به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه .
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کابینه‌ی یه‌که‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به پشت به‌ستن به یاسای ژماره( 2)ی ساڵی( 1993 )ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دامه‌زرا و ده‌ست به‌کاربوو.
وێڕای بوونی دوو گه‌مارۆی سه‌ختی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و عیراق له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و نه‌بوونی هیچ ژێرخانێکی پته‌وی ئه‌م دوو بواره له کوردستان، به‌ڵام به هه‌وڵ و توانای هه‌موو لایه‌ک ده‌ستکرا به ئه‌نجامدانی کار و پرۆژه له هه‌ردوو بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له کوردستان و پێشکه‌وتنی زۆرباش به‌ده‌ست هاتن و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشیان هه‌بووه له‌سه‌ر بواری ئابووری و خزمه‌تکردن به هاووڵاتیان.
پرۆژه گرنگه‌کانی فڕۆکه‌خانه له کوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تۆڕی مۆبایل له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه به پشتیوانی وه‌زاره‌ت و تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت
که له لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه ئاسانکاری زۆریان بۆ کراوه‌و ده‌کرێت و
دانانی ده‌یان بگۆڕی ته‌له‌فۆنی نۆڕمال و دانانی تۆڕی کێبلی رووناکی به سه‌دان
کیلۆمه‌تر و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی کێبلی ته‌له‌فۆن به
ئه‌وروپا و ده‌روبه‌ر و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆنی
نۆڕمالی وایه‌رلێس شایه‌دی ئه‌م راستییه‌ن.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاروباره‌کان هه‌ردوو بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له یه‌کتر جیاکرانه‌وه و وه‌کو دوو وه‌زاره‌ت کارده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی گه‌یاندن به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پرۆژه گرنگه‌کانی و به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه زانستیه‌کانی بواری گه‌یاندن، ئێستا
سیسته‌می گه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له سیسته‌مه هه‌ره
پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه.
|
|
|