رێنماییه‌كانی (مه‌رجه‌كان) مۆله‌ت پێدان ونوێ كردنه‌وه بۆ كۆمپانیا ونووسینگه‌كان:-
1. هه‌موو مۆڵه‌تێكى گواستنه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال ده‌بێت وه رسوماتی یه‌ك سالی لێ وه‌رده‌گیرێت ,بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كۆمپانیا پێویسته نووسراوی ب.گ.تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هه‌بێت وه نووسینگه له لایه‌ن ب.گ.گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێلی ئاسنی فه‌رمانی پێ ده‌رده‌چێت. 2. پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ موڵه‌ت پێدان له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ى پارێزگا وقه‌زاكان ده‌بێت وه گرێ به‌ستى نووسینگه وگه‌راج به شێوه‌ى فه‌رمی په‌سه‌ند كراوى هه‌بێت. 3. شوێنی نووسینگه ده‌بێت له ناو شار بێت و رووبه‌ری گه‌راج له (500م2)پێنج سه‌د مه‌تر دووجا كه‌متر نه‌بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی (60م) بێت بۆ كۆمپانیا ونووسینگه‌ی هاولاتیان وته‌كسی ته‌له‌فۆنی له (35م2)سی وپێنج مه‌تر دوجا كه‌متر نه‌بێت وه پێداویستیه‌كانی خزمه‌ت گوزارى تێدا بێت ,وه پێداویستى به‌رِگری شارستانی تیا بێت.وه گرفتی هاتووچۆ دروست نه‌كات. 4. بۆ پێدانی مۆله‌تی گواستنه‌وه به نووسینگه‌و كۆمپانیا ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی له (4) چوار ئوتۆمبێلی بار هه‌لگری كه‌متر نه‌بێت وه مۆدێلیان به‌رز بێت. 5. بۆ كۆمپانیا‌و نووسینگه‌كانی هاولاتیان وته‌كسی ته‌له‌فۆنی ده‌بێت له (10) ده ئۆتۆمبێلى كه‌متر نه‌بێت وه‌مۆدێلیان له (2000)به سه‌ره‌وه بێت. 6. هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان نووسینگه‌یه‌ك به‌پێ ى جۆری مۆڵه‌ته‌كه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات وه نابێت گواستنه‌وه‌ی تر ئه‌نجام بدات و بابه‌تی قه‌ده‌غه‌كراو بگوازێته‌وه وه بۆ َگواستنه‌وه‌ى هاولاَتیان نابێت له‌و شوێنانه كاری گواستنه‌وه ئه‌نجام بدات كه هێلیان هه‌یه. 7. ده‌بێت سه‌رجه‌م ئوتۆمبێله‌كانى كۆمپانیا‌و نووسینگه‌كان كارتی كاركردن وئارمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆی هه‌بێت ومه‌رجه‌كانی توند‌و تۆلى و ئاگر كوژیچنه‌وه‌ی تێدا بێت وه پاك وخاوێنی ئوتۆمبێله‌كان دابین بكات وه‌پاراستنى ژینگه ره‌چاو بكرِێت. 8. بۆ نۆكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت پێویسته له به‌رێوه‌به‌راتی گواستنه‌وه‌ی پارێزگا‌و قه‌زاكان دووباره پشكنینی نووسینگه و گه‌راج و ئوتۆمبێله‌كانی بۆ بكرێت به نووسراوی فه‌رمی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه به‌رز بكرێته‌وه تا فه‌رمانی پێ ده‌ربچێت.به‌لام له كاتی دوا كه‌وتنی كۆمپانیا‌و نووسینگه بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی دوای(30) سى رۆژ له به‌سه‌ر چوونی مۆڵه‌تی پێشووى ئه‌گه‌ر مۆله‌ته‌كه‌ی نوێ ی نه‌كرده‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه به نووسراوى فه‌رمی بۆ ماوه‌ی (30) سى رۆژ ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو دوای ئه‌و ماوه‌یه به پێ ی یاسا‌و رێنماییه‌كان مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا ده‌كرێت. 9. بۆ ئه‌و كۆمپانیا‌و نووسینگانه‌ى كه هه‌لده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌خۆش به پێ ی ئه‌و رێمایی یانه‌ى كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت مۆله‌تی گواستنه‌وه‌یان پێ ده‌درێت. 10. بۆ هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له شوێن وگه‌راجی كۆمپانیا وه نووسینگه دووباره پشكینینی بۆ ده‌كریت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت له به‌رێوه‌به‌راتیه‌كانی گواستنه‌وه‌ى پارێزگاوقه‌زاكان. 11. له كاتی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له دواى ته‌واوبوونی مۆله‌ته‌كه‌ی ره‌سمى نوێ كردنه‌وه‌ی دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ر سالێك دواكه‌وتن دواى وه‌رگرتنى رِازه‌مه‌ندی وه‌زاره‌تى دارایی. 12. هه‌موو نووسینگه‌و كۆمپانیاكان ده‌بێت پابه‌ندبن به هه‌موو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن به پێچه‌وانه‌وه مۆله‌ته‌كه‌ی پووچه‌ل ده‌كرێت.