پرۆژه‌ی ئینته‌رنێتی میری پرۆژه‌یه‌کی گرنگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که‌وا تیایدا بۆچوونی حکومه‌ت ده‌رده‌که‌وێت بۆ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێز بۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان له به‌کارهێنانی شێوازی جیاواز بۆ دابینکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه. وه‌ک سیسته‌می( Modem – Dial Up - ADSL )هه‌روه‌ها که‌مکردنی روتینی حکومی له شێوازی ئه‌نجامدان و جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ژمێریاری و دانی پاره‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه که به شێوه‌ی له(Prepaid )بهکادههێنرا یان داواکاری تایبه‌تی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک به ته‌نیا.
له هه‌مان کاتدا ژماره‌یه‌کی زۆر له فه‌رمانبه‌ران ده‌رگایه‌کی واڵایان بۆ کرایه‌وه له به‌کارهێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه که پێشتر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له فه‌رمانبه‌ران به‌کاریان ده‌هێنا له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌هه‌ردوو قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م دا سیسته‌می(Wi-Fi) به‌کار هاتووه به له‌ره‌له‌ری(5.8GH)که‌وا ئه‌و له‌ره‌له‌ره له‌باندی(FreeBand) به‌کاردێت له قۆناغی یه‌که‌مدا پرۆژه(13)شاری به‌خۆوه گرت به تێکڕای باند(76Mb) له قۆناغی دووه‌مدا پرۆژه(13)شاری به‌خۆوه گرت به تێکڕای باند(Mb75)تێکڕای ژماره‌ی فه‌رمانگه‌کانی میری که‌تاکو ئێستا ئه‌م خزمهتگوزایهی پێ گه‌یشتبێت خۆی له(600)فه‌رمانگه ده‌دات.